دەستبەسەر کردنی هاووڵاتێکی کورد لە لایان هێزە ئەمنییەتیەکانەوە

ک.م.م.ک:

سێشەممە رێکەوتی ٢٨ی خەرمانانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی «عەباس مووسەوی قاسملوو» تەمەن ٣٤ساڵ خەڵکی گوندی گردەوان لە ناوچەی مەرگەوەڕی سەر بە ورمێ وەستای شیشبەستنی خانووبەرە(ئارماتۆربەند)بە بێ نواندنی بڕیاری دادگا لە لایان هێز سەرکوتکەرەکانی بە ناو ئەمنییەتی لە شوێنی کارەکەی بە تووندوتیژی دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار راگوسترا.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، تا ساتی ئامادە کردن و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتە پاڵخراوەکانی دژی ئەو هاووڵاتیە هیچ زانیارێکی راست بە دەستەوە نییە.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *