ک.م.م.ک:
ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی خەرمانانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتوون، لە درێژەی گوشارەکانی دامودەزگا ئەمنیەتی و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆسەر بنەماڵەی گیانبەخت کردوانی رێگای ئازادی، کوڕی هەردەم زیندوو “جوهەر فەتاحی” بە ناوی ” زانا فەتاحی”، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بانگهێشت و هەڕەشەی لێکرا و لە هەمان کاتدا هەژماری ئینستاگرامیەکەیان لێ بلۆک کرد و هەڕەشەی دوورکەوتنەوەی لە فەزای ئەلیکترۆنییان لێ کرد.
شیاوی باسە، جۆهەر فەتاحی باوکی ناوبراو لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو لە کاتی ناشتنی شەهیدانی ڕێگای ئازادی، لەلایەن تاقمی سەرکوتکەرانی تیرۆریستی پاسدارانەوە کرایە ئامانج و کوژرا.
ع – ر