بەسەرهاتی زیندانیسلایدەر

گواستنەوەی ئاراش شەریفی بۆ زیندانی ناوەندیی مەریوان

ک.م.م.ک:

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی خەرمانانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی« ئاراش شەریفی »تەمەن ٣٢ ساڵ دانیشتووی گوندی تەنگیسەری مەریوان و کوڕی عەباس لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە گواسترایەوە بۆ زیندانی ناوەندی شاری مەریوان، ناوبراو سەرتاکانی مانگی گەلاوێژ لە پەیوەندێکی تەلەفۆنی دا بنەماڵەکەی ئاگادار کردبۆوەکە لە مەریوانەوە بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی سنە راگواستراوە بۆ لێپرسینەوەی چڕتر هەروەها ئاراش شەریفی لە ماوەی دەستبەسەری دا لە چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی و هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئاراش شەریفی ڕۆژی چوارشەممە ٧ی خەرمانانی ئەمساڵ لە شوێنی کارەکەی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران، بەبێ نواندنی بڕیاری دادگا دەستبەسەر کراوە، هەروەها مۆبایلەکەی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستی بەسەردا گیرا و بۆی نەگەڕێنرایەوە.

ع – ر

Related posts

كوژرانی كۆڵبەرێك لە سنووری بانە

کۆڵبەرێک بە چەکی ساچمەیی لە سنووری نەوسوود بریندار کرا

Bilal Enferadi

دەستبەسەربوونی ئەندامێکی سەندیکای مامۆستایانی سنە

Rahim Kholafai

Leave a Comment