ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵەکان، سێشەممە ۲٨ی خەرمانانی ۲۷۲۳ی کوردی، زیندانی سیاسی خەدیجە مەهدی پوور گەڕێندرایەوە بۆ زیندانی حکوومەت لە ئیلام و بە فەرمانی دەستەڵاتدارانی زیندان ناوبراو لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.
ئەم زیندانییە سیاسییە دوێنێ بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەک پێشوەختە و بەبێ هۆکار گواسترابووە بۆ شوێنێکی نادیار.
جێگای ئاماژەپێکردنە کە خەدیجە مەهدیپوور پێشتر لەلایەن دادگای حکوومەتی ئێرانەوە، بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی درۆ بە سێ مانگ زیندانی تەعزیری سزادرا و لە ڕێکەوتی ۲٨ی گەلاوێژی ئەمساڵ بۆ جێبەجی کردنی سزاکەی گوازرابووە بۆ زیندانی حکوومەت لەو شارە.
ع. س