دەستبەسەرکردنی چالاکوانێکی ژینگەپارێزی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ک.م.م.ک:

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٥ی خەرمانانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لە شاری سنە چالاکێکی ژینگەپارێزی بە ناوی “ئازاد حاجی میرزایی” لە ماڵی تایبەتی خۆیدا دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی دیارینەکراویان گواستەوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، ئەم هاوڵاتییە بەبێ نواندنی بڕیاری دادگا دەستبەسەرکراوە.

تا ساتی ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەم هاوڵاتییە لە بەر دەست دا نییە.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *