ک.م.م.ک:
به پێی ڕاپۆرته کان، دادگای حکوومەتی ئێران بڕیاری دەستبەسەر کردنی بۆ ماوەی یەک مانگ بۆ “هێرۆ قەدیمی” چالاکی مەدەنی ناسراوی شاری سەقز دەرکرد.
ئەم چالاکە مەدەنییە ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خەرمانان لە ماڵی تایبەتی خۆی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بەبێ نواندنی بڕیاری دادگا دەستبەسەر و پاشان بۆ بەشی قەرەنتینەی زیندانی ژنانی حکوومەت لە شاری سنەگوازرایەوە.
پێویستە بگوترێ ئەم هاووڵاتیە لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێ بەش کراوە.
ع – ر