هاووڵاتییەک دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

بەپێ هەواڵەکان، هەینی ۲٤ی خەرمانانی ۲۷۲۳ی کوردی، هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێران هەڵیانکوتایە سەر گوندی میانەی سەر بە کەڵاتەرزان-ی سنە و هاوڵاتییەک بە ناوی هادی ڕەزایی دەستبەسەر و گواستویانە بۆ شوێنێکی نادیار.

شایانی باسە کە، ئەم هاووڵاتییە بەبێ نواندنی حوکمی دادەوەری دەستبەسەر کراوە.

تاکاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو هیچ زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *