سێ ئەندامی بنەماڵەیەک لە بانە دەستبەسەر کران

ک.م.م.ک
هەینی ۲٤ی خەرمانانی ۲۷۲۳ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی جەمال حوسەین پوور و دوو منداڵەکانی بە ناوەکانی ئەحمەد و مەهدی حوسەین پوور خەڵکی گوندی ساوان-ی سەر بە بانە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە بەبێ نواندنی حوکمی دادەوەری دەستبەسەرکران و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تاکاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراوەکان هیچ زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *