ک.م.م.ک:
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتووە، شەممە ۲٥ی خەرمانانی ۲۷۲۳ی کوردی، هاووڵاتییەک خەڵکی شاری یاسوج بە ناوی شەیدا سابری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە ڕفێندرا و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
شایانی باسە ناوبراو بەبێ نواندنی حوکمی دادەوەری دەستبەسەر کراوە.
جێگای ئاماژە پێکردنە کە ئەم چالاکوانی مافی منداڵان ساڵی رابردووش، لە ڕەوتی سەرهەلدان و خۆپێشاندانەکانی ژینا ئەمینی دا دەستبەسەر کرابوو.
تا کاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو هیچ زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
ع. س