فەردین جەعفەری بەهۆی گرانی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی K.M.M.K، فەردین جەعفەری، گەنجێکی خەڵکی گوندی شامیان سەر بە شاری سەقز، بەهۆی سەختی برینەکەی کە بەهۆی گوللەیەک لە سەری بووە، لە نەخۆشخانەی شەفای سەقز گیانی لەدەست داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی پزیشکی نەخۆشخانەی ئاماژەپێکراو، فەردین جەعفەری لە ئاستی ٣ی هۆشیاریدا بووە کاتێک گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و دەستبەجێ گواستراوەتەوە بۆ بەشی ICU، یان (بەشی چاوەدێری پزیشکی تایبەت )بەڵام سەرەڕای ئازارەکەی، نەتوانرا فیشەکەکە لە کەللەسەریدا جێگیر بووبوو دەری بهێنن بەو هۆیەوە گیانی لەدەست دا.

فەردین جەعفەری یەکەم کەسە کە لە ساڵی ڕۆژی شۆڕشی گەلی ژن_ ژیان_ ئازادی لە هەمان شاری ژینا گیانی لەدەستدا.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *