ک.م.م.ک:
پێنجشەممە ٢٣ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، میلاد مستەفەوی لە ڕاهێنەرانی ئەسپ سواری خەڵکی بۆکان لە ئیدارەی لەش جوانی ئەو شارە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی ئەو ڕێکەوتە، سلێمان سوارە سەرۆکی دەستنیشانکراوی لەش جوانی شاری بۆکان، لە پەیوەندییەکی تێلەفوونییەوە، میلاد مستەفەوی بانگهێشتی ئیدارە کرد کە پاش چوونی ناوبراو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر دەکرێ.
شیاوی باسە کە، تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووس و ئەو تۆمەتانە خراونەتە پاڵی میلاد مستەفەوی نەزانراوە.
ق.ش