ک.م.م.ک:
پێنجشەممە ٢٣ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، دوو هاوڵاتی خەڵکی گوندی دەرەگاوانی سەربە دیواندەرە بەناوەکانی عابید مرادی و ئارمان مرادی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراون.
بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکان پاش هێرش بۆ ماڵی ئەم هاوڵاتیانە دەستبەسەریان کردوون.
شیاوی باسە کە دەستبەسەری ئەم هاوڵاتیانە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی بووە.
تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی ئەم دوو هاوڵاتییە نەزانراوە.
شیاوی باسە کە هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ڕێژیمی ئێران لە ترسی گەشانەوەئ دووبارەی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان لە بەرەبەری ساڵوەگەڕی کوشتنی حکوومەتی ژینا ئەمینی دەستی داوەتە دەستبەسەری چالاکانی مەدەنی، کەلتووری، ژینگەپارێزی، پیشەیی هاوڵاتیانی ئاسایی لە پانتای جوگرافیای کوردستان و هەروەها لە چەندد ڕۆژی ڕابردوو بەڕاگواستنی جبەخانی قورسی شەڕ بە کردەیی کوردستانی میلیتاریزە کردووە و کردوویە بو گۆڕەپانی شەڕ دژی نەتەوەی کورد.
ق.ش


