ک.م.م.ک.:
ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لە هەڵکوتانەسەر گوندی ئارنانی شاری سنە دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی عەلی ئەحمەدی و دیار ئەحمەدی دەستبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوونەتەوە.
بەگوێرەی هەواڵەکان، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەو دوو هاووڵاتییە و دەستیان بردووەتە لێدان و توندوتیژی و دوایی دەستبەسەریان کردوون.
جێگەی ئاماژەیە دەستبەسەرکرای ئەو هاوڵاتییە ئاماژەپێکراوانە بەبێ فەرمانی دادوەری ئەنجامدراوە و هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و تۆمەتەکانی پاڵیان لەبەردەستدا نییە.
ک.ح