دەستبەسەرکردنی ئەمجەد ئەمینی باوکی ژینا ئەمینی

ک.م.م.ک:

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٥ی خەرمانانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، ئەمجەد ئەمینی باوکی ژینا ئەمینی لە ساڵوەگەڕی کارەساتی کوژرانی ڕۆڵەکەی دا لە کاتی هاتنە دەرێ لە ماڵەکەی لە سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە حکوومەتی ئێران لە ترسی دەست پێ کردنەوەی سەر لە نوێی ناڕەزایەتی و مانگرتنی هاووڵاتییان دەستی داوەتە دەستبەسەر کردنیان.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *