ک.م.م.ک:
چوارشەممە ۲۲ی خەرمانانی ۲۷۲۳ی کوردی، هاووڵاتییەکی ۲۰ ساڵانی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی مۆحسێن سەید عەزیزی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە ڕفێندرا و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
شایانی باسە ناوبراو بەبێ نواندنی حوکمی دادەوەری و لە خۆڕا دەستبەسەر کراوە.
تا کاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو هیچ زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
ع. س