ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، دووشەممە ٢٠ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، خوێندکارێکی خەڵکی گوندی تەنگیسەر و دانیشتووی سنە بەناونیشانی دڵسۆز میری بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێکرا و پاش چەندد کاتژمێر ئازاد کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خەرمانان لەڕێی پەیوەندی تێلەفوونیەوە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە سنە کرابوو.
ق.ش