دەستبەسەری٣ هاوڵاتت لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە بۆکان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، یەکشەممە ١٩ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە بۆکان بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی٣ هاوڵاتی بەناوەکانی ئەحمەد موعەزەز، ئومید تووتی و قادر فەتحوڵایی ـیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، بەدواداچوونی ببەماڵەی ئەم هاوڵاتیانە بۆ وەرگرتنی زانیاری لە چارەنووسی منداڵەکانیان بێ ئاکام ماوەتەوە.

تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تاوانانەی خراوەتە پاڵ ئەم هاوڵاتیانە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *