دەستبەسەرکردنی چالاکوانێکی مەدەنی لە سەقز

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵەکان، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خەرمانانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی «شیرکۆ حیجازی»چالاکی مەدەنی و بەرپرسی تیپی تۆپی پێی سەقز، لە شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بە توندوتیژی دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتەدا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتە پاڵخراوەکانی ئەم چالاکوانە مەدەنیە لە بەر دەست دا نییە.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *