سێ هاووڵاتیی خەڵکی سەلاسی باوەجانی دەستبەسەر کران

ک.م.م.ک
دووشەممە ۱۳ی خەرمانانی ۲۷۲۳ی کوردی، سێ ەاووڵاتیی خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی بە ناوەکانی فەردین سەداقەت، تەحسی یوسفی و موسلم حەمدی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

شایانی باسە کە، ئەو سێ هاووڵاتییە بەبێ فەرمانی دادوەری لە ماڵی تایبەتی خۆیان دەستبەسەر کراون و گواستراونەتەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی حکوومەت لە کرماشان.

تاکاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراوەکان هیچ زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *