کەیوان نەبی بە مەبەستی جێبەجی کردنی سزاکەی گوازرایەوە بۆ بەندیخانە

ک.م.م.ک

سێشەممە، ۱٤ی خەرمانانی ۲۷۲۳ی کوردی، کەیوان نەبی، تەمەن ۲۸ ساڵ و خەڵکی پیرانشار، دەستبەسەر و بە مەبەستی جێبەجی کردنی سزاکەی گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی حکوومەت لە نەغەدە.

بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو پاش بانگکردن بۆ دادسەرای گشتی و ئینقلابی حکوومەت لە پیرانشار، دەستبەسەر کرا و بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندانیکردنی گوازرایەوە بۆ زیندانی حکوومەت لە نەغەدە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، کەیوان نەبی پێشتر لەلایەن دادگای ئینقلابی ئێران لە مەهابادەوە بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە گروپێکی ئۆپۆزسیۆنی سیستم”سزای ۳۲مانگ و بە تۆمەتی” کۆبوونەوە و تەبانی دژی تەناهیی نەتەوەیی” بە ۴٣ مانگ زیندانی تەعزیری سزادرابوو.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *