ک.م.م.ک:
شەممە ١٨ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، بنەماڵەی وەحید چاوران خەڵکی ئاودانان سەربە ئیلام لەبەردەم قایمقامەتی حکوومەتی ئێران لەو شارە بەنیشانەی ناڕەزایی نیشاندان دەستیاندایە مانگرتن.
شیاوی باسە کە وەحید چاوران پووشپەڕی ئەمساڵ لەکاتی دەربابوون لە ئێران لە خاڵێکی سنووری ئیلام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.
جێی سەرنجە کە ناوبراو یەکێک لە چالاکانی مەدەنی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی یە.
ق.ش