بانە؛ دەرکردنی حوکمی ئێعدام و ٦٥ساڵ زیندان بۆ ٤ هاوڵاتی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، یووسف ئەحمەدی هاوڵاتی خەڵکی بانە لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لە سنە بە تۆمەتی بەغی بە ئێعدام مەحکووم کرا.

هەروەها ٣هاوڵاتی دیکە بەناوەکانی محەممەد کەریمی، باست کەریمی و محەممەد فەیزی بەتۆمەتی بەشداری لە بەغی سەرجەم بە ٦٥ ساڵ زیندان مەحکووم کران.

بەگوێرەی هەواڵەکە، دواین دانیشتنی دادگای لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتیانە لە ٥ی خەرمانانی ئەمساڵ بەڕێوەچوو و ١٢ی خەرمانان حوکمەکەیان پێڕاگەیەندراوە.

شیاوی باسە ئەم ٤ هاوڵاتییە لەسەرەتاکانی گوڵانی ٢٧٢٠ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە شاری بانە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی و هاریکاری حیزبێکئ کوردی دەستبەسەر کراون.

یووسف ئەحمەدی، محەممەد کەریمی، باست کەریمی و محەممەد فەیزی پاش دەستبەسەری بۆ گرتووخانەیەکئ ئەمنییەتی حکوومەت لە سنە ڕاگوازران و لە سەدەمی دەستبەسەری لەژێر گرانترین ئەشکەنجە بۆ لێوەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ ببوون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *