ک.م.م.ک:
چوارشەمە، ۱٥ی خەرمانانی ۲۷۲۳ی کوردی، زیندانی سیاسی کورد کەیوان ڕەشۆزادە، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەبڕین لەسەر دۆخێ ناڵەباری خۆی و بەندی زیندانیانی سیاسی لە بەندیخانە، دەستی بە ماگرتن لە خواردن گرتووە.
شایانی باسە ئەم زیندانی سیاسی کورد بە تۆمەتی ناڕەزایەتی دەڕبرین لەسەر دۆخی زیندانیانی سیاسی بەندیخانەی ناوەندیی حکوومەت لە ورمێ، بە فەرمانی بەرپرسانی زیندان گوازرایەوە بۆ ژووری تاکەکەسی.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەری دا لە مافی دەستپێگەیشتن بە پارێزەر و سەردانی بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.
ع. س
.