ک.م.م.ک:
سێشەممە ١٤ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەکی هونەرمەنی خۆشناو و خۆشەویست و چالاکی مەدەنی خەڵکی پیرانشار بەناونیشانی تەها ڕەسووڵیان لەلایەن سیستەمی گەندەڵی قەزایی و بە فەرمانی دامەزراوە سەرکوتگەرەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی بەتۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی و هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی بە ٧ساڵ و دەماڵ زیندانی تەعزیری و هەروەها ١٠ ملوێن تمەنی غەرامە و ٧٥ زەربی قامچی لەلایەن دادوەر ئوجاقلوو لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی حکوومەت لە مەهاباد مەحکووم کرا.
شیاوی باسو کە، ناوبراو لە دۆسیەیەکی دیکەدا لە پەیوەندی لەگەڵ ناڕەزایی دەربڕینی گشتت لە بزوتتنەوەی ژن ژیان ئازادی، بە سێ مانگ زیندان مەحکووم کرابوو.
ق.ش