ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، هاووڵاتییەک بە ناوی “سلێمان عەبدی” ئەندامی یەکیەتیی مامۆستایانی کوردستان لە شاری سەقز، لەلایەن دادگای شۆرشی حکوومەتی ئێران لەو شارە بە تۆمەتی پڕوپاگەندە لە دژیدەسەڵات بڕیاری٨ مانگ بەندکرانیبۆدەرکرا.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، ڕۆژی دووشەممە ٦ی گەلاوێژی ئەمساڵ، لە لایەن لقی ١٠٥ی دادگای تاوانەکانی ٢ی شاری سەققز، بە تۆمەتی تێکدانی نەزم وئارامی گشتی و بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکان لەگۆڕستانیئایچی، بە ٨ مانگ زیندانی زۆرە ملی و ٧٠ قامچی مەحکووم کرا .
حوکمی ئاماژەپێکراو لەلایەن دادگاوە گۆڕدراوە بۆ ٧٢٠ کاتژمێر وانەوتنەوە بۆ ئەو کەسانەی کە لە ناوەندی کۆمیتەی ئیمدادی ئێران دەیگرێتەوە، سزای قامچی لێدانی ناوبراو بۆ ماوەی ٢ ساڵ بە هەڵاوەسراوی ڕاگیراوە.
پێویستە بگوترێ، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو، بەبێ نواندنی فەرمانی دادوەر، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرابوو، ناوبراو چوارشەممە ڕێکەوتی ١٦ی خاکەلێوەی ئەوساڵ پاش تەواوبوونی پڕۆسەی لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە(سنندج )بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری سەقز گوازرابووەوە.
سلێمان عەبدی ڕۆژی دووشەممە ٢١ی پووشپەڕی ئەمساڵ بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە سەقز ئازاد کرا.
ع – ر