ک.م.م.ک:
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، شەهلا چۆپانی، هاووڵاتیی تەمەن ۳۵ ساڵی خەڵکی سەقز، لەلایەن دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێرانەوە، بە تۆمەتی هاوکاریکردن لەگەڵ پارتێکی کوردی، بە سێ مانگ زیندانی تەعزیری و قەرەبووی ۲۰ ملیۆن تمەن سزادرا.
شایانی باسە کە ناوبراو لە ڕێکەوتی ٦ی پووشپەری ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکان و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ گرتووخانەی حکوومەت لە سنە و پاش ماوەیەکی بە دانانی بارمتە تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا بوو.
ع. س