بەسەرهاتی زیندانیسلایدەرمانگرتن

چوار زیندانی پارێزگای ئیلام دەستیان دایە مانگرتن لە خواردن

ک.م.م.ک:

ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، چوار زیندانی بەناوەکانی وەحید چاوران، ناسر ڕەزایی و محەممەد حسەین ناسری خەڵکی ئاودانان و دوکتۆر بەختیار محەممەدزادە خەڵکی دەڕەشاری سەربە پارێزگای ئیلام لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی ئازادی ژن بەبۆنەی نادیاربوونی چارەنووس و هەڵپەسێرانی دۆسیەکەیان لە گرتووخانە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران بە دروونەوەی لێوەکانیان، دەستیان دایە مانگرتن لە خوادن.

بەگوێرەی هەواڵەکە، دۆخی جەستەیی و دەروونی وەحید چاوران ناجێگیرە و کۆنتڕۆڵی بەسەر هەڵسوکەوتی خۆیدا نەماوە و ئەم زیندانیانە پتر بەو بۆنەیەوە مانیان لە خواردن گرتووە و دەکوترێ ناوبراو بەبۆنەی خواردنی ئەو حەبانەی ڕایەدارنی ئەمنییەتی پێیان داوە چووەتە ئەو حاڵەتەوە.

شیاوی باسە لەدوای بڵاوبوونەوەی ئەم دەنگۆیە کەشی شاری ئاودانان تێکچووە و کۆمەڵێک گەنجی خەباتکار ڕایان گەیاندووە لەبەرانبەر ئەم کردەوە دژە مرۆییەی حکوومەت دژکردەوە دەنوێنن.

ق.ش

Related posts

بۆکان؛ هاووڵاتییەک بە دابینکردنی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرا

مهاباد؛ ئازادی کاتی دیار عەباسی بە دانانی بارمتە

دادگای پێداچوونەوە سزای چوار ساڵ و دوو مانگ زیندانیکردنی بەسەر سەعید تابناک دا سەپاند

Leave a Comment