ک.م.م.ک:
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، سەرۆکی زانکۆی کوردستان، دکتۆر بێهروز چەمەن ئارا سەرۆکی پەیمانگای توێژینەوەی کوردستان ناسی و یەک لە مامۆستاکانی گروپی زمان و وێژەی کوردی ئەم زانکۆیە بەهۆی هەڵوێستی سیاسی دامەزراوە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە لە زانکۆی کوردستان دەرکرد.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، بە هاوئاهەنگی و هاوکاری حەراسەتی زانکۆکە و ئیدارەی ئیتلاعات لە سنە، ئەو مامۆستایە له ئەنجومەنی زانستیی زانکۆی کوردستان دەرکراوە.
ع. س