خۆکوژی هاوڵاتییەکی ژن لە سنە

ک.م.م.ک:

شەممە ١١ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەکی ژن بەناونیشانی زارا شەهابی خەڵکی دیواندەرە و دانیشتووی شاری سنە لەڕێی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

جێی سەرنجە کە، زانیارییەکی ورد لەمەڕ جۆری ژیانی ئەم خاتوونە و هاوژینەکەی بەدەستەوە نییە بەڵام دراوسێکان کوتوویانە کە هاوژینەکەیکە ناوی پارسا مەقبلی ـە بەر لە ڕووداونی کارەساتی خۆکوژی بەتوڕەییەوە لەماال چووەتە دەرەوە.هەر بەم بۆنەوە بەرپرسانی ئەمنییەتی و قەزایی بۆ ئەوەی گومانەکان نەهێڵنەوە ناوبراویان بۆ لێپرسینەوە دەستبەسەر و بۆ کەلانتەری شوێنی ژیانی ناوبراو ڕاگواستووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *