بەسەرهاتی زیندانیسلایدەرمانگرتن

نازیلا مەعروفیان لە زیندانی ئێڤین دەست بە مانگرتن لە خواردن دەکات

ک.م.م.ک:
بەپێ ڕاپۆرتەکان، هەینی ۱۰ی خەرمانانی ۲۷۲۳ی کوردی،نازیلا مەعروفیان ڕۆژنامەوانی زیندانی لە بەندی ژنان لە زیندانی ئێڤین دەست بە مانگرتن لە خواردن دەکات.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ڕۆژنامەنووسەکە لە نامەیەکدا بۆ دەسەڵاتدارانی زیندان، داوای ئازادکردنی بەبێ مەرجی خۆی و سزادانی ئەو تاوانبارانەی کە لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا لێیاندابوو.
شایانی باسە کە لە ڕێکەوتی ٨ی خەرمانان دا، هێزە ئەمنییەتییەکان هەڵیانکوتابووە سەر ماڵی نازیلا مەعروفیان و دەرگاکەیان شکاندبوون و بە کۆتەک و لێدان ناوبراویان دەستبەسەر کردبوون.
ع. س

Related posts

رفاندنی هاوڵاتییەک لە شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزە سەرکوتکارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە

دۆخی مەسعوود(نایب) حاجی زادە تەموو مژاوییە

تکاب؛ چارەنووسی نادیاری هاوڵاتییەک دوای دەستبەسەرکردنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە

Bilal Enferadi

Leave a Comment