ڕاگواستنی مامۆستا محەممەد شەریفی بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەت لە ورمێ

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٨ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، مەلایەک بەناونیشانی مامۆستا محەممەد شەریفی خەڵکی بۆکان لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەت لەو شارە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لەورمێ ڕاگوازرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، یەکشەمە ٥ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، هێزە ئەمنییەکان بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی هەڵیانکوتایە سەرماڵی ناوبراو و پاش شکاندنی درگاو و پەنجەرە، ناوبراویان دەستبەسەر کرد.

شیاوی باسە، تا ئێستە زانیارییەکی ورد لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی نراونەتە پاڵ ناوبراو بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *