هاووڵاتییەک خەڵکی سنە لەلایان هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندرا

ک.م.م.ک:
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتووە، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی سەڵوات ئاوا سەر بە شاری سنە بە ناوی ئیدرس قاسمی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە ڕفێندراوە و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
شایانی باسە ناوبراو بەبێ نواندنی حوکمی دادەوەری دەستبەسەر کراوە.
هەوڵی بنەماڵەکەی بۆ ڵای دەزگاکانی حکوومەت بۆ وەرگرتنی زانییاری لەسەر چاڕەنووسی کورەکەیان تا ئێستا بێ ئەنجام ماوە.
تا کاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو هیچ زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *