بانگهێشتسلایدەر

دووبارە بانگهێشتکردنەوەی ٢٨کەس لە دەستبەسەرکراوانی ساڵی ڕابردوو لە ئاودانان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ٢٨کەس لە دەستبەسەرکراوانی ساڵی ڕابردووی شاری ئاودانان سەربە پارێزگای ئیلامی بۆ ڕێکەوتی ١٩ی خەرمانان بۆ لقی یەکی دادگای ئینقلابی حکوومەت لە ئیلام سەرەڕای داخراوبوونی دۆسیەکەیان، بانگهێشت کردووە.

بەگوێرەی هەواڵەکان، لە بانگهێشتنامەکەدا، لاپەڕەیەک لە حوکمی بڕیارە بەکۆمەڵەکانی ساڵی ڕابردوو هاوپێچ کراوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە دۆسیەی تەواوی ئەم هاوڵاتیانە، پێشتووتر بەپێی فەرمانی لێبوردەیی گشتی داخراو ڕاگەیەندراوە.

بڕیارە بەبۆنەی ئەم بانگهێشتنامە نایاساییەوە گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕین لەلایەن ئەم هاوڵاتیانەو بنەماڵەکانیانەوە لە داهاتوودا ئەنجام بدرێت.

ق.ش

Related posts

بەهمەن نادری سزای ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا

Rahim Kholafai

پەلامار و ئەشکەنجەی کاسبکاران لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە لە سنووری باشماخ

سنە؛ زیادبوونی ژمارەی دەسبەسەرکراوانی مانگرتنە سەرتاسەریەکان

Rahim Kholafai

Leave a Comment