مەریوان؛ دەستبەسەری دوو هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دووشەممە ٦ی خەرمانی ٢٧٢٣ی کوردی، دوو کوڕە مام بەناوەکانی ئەمیر ئەرژەنگی و سەتار ئەرەژنگی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازران.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و جۆری ئەو تاوانانەی دژی ئەم دوو هاوڵاتییە دەکار کراون بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *