ڕاگواستنی جەماڵ عەلیزادە بۆ زیندانی نەغەدە بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، سێشەممە ٧ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، چالاکی مەدەنی جەماڵ عەلیزادە خەڵکی پیرانشار بەمەبەستت حوکمی زیندان ڕەوانەی بەندیخانەت حکوومەت لە نەغەدە کرا.

شیاوی باسە، ئەم چالاکە مەدەنییە لە خاکەلێوەی ئەمساڵ لەلایەن دادگای ئینقلابی حکوومەت لە مەهاباد بەتۆمەتی هاریکاری ڕاگەیاندنەکانی نەیاران بە ٣٠ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

شیاوی باسد، ئەم هاوڵاتییە لە ٢٦ی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و پاش کۆتایی قۆناغی لێپرسینەوە بەدانانی بارمتەی ٣ ملیارد تمەنی لە زیندانی حکوومەت لە نەغەدە ئازاد کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *