گەنجێکى بریندار خەڵکی ئیزەلە نەخۆشخانەیەکی شاری ئەهواز لە ژێر چاوەدێری توندی ئەمنی دایە

ک.م.م.ک:

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، بابەک بەهمەنی مێرمنداڵاێکی تەمەن ١٦ ساڵانی خەڵکی شاری ئیزە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ئەهواز لەژێر ڕێوشوێنی ئەمنی تونددایە.

بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، هێزە ئەمنییەکان ڕێگەیان نەداوە بنەماڵەی ئەم گەنجە تەمەن ١٦ ساڵە چاویان پێی بکەوێ.

پێویستە بگوترێ کە ڕۆژی شەممە ٣١ی گەلاوێژی ئەمساڵ، دوو گەنجی ناڕازی بە ناوەکانی “کەمەر تەحسماسبی” و “مێهدی ئەلماسی” شەهید بوون و دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی “بابەک بەهمەنی” و “شایان ئەلماسی” بریندار بوون و بێسەروشوێن بوون.

تا ئێستا لە چارەنووس دۆخی تەندروستی مێرمنداڵەکەی تر بە ناوی شایان ئەلماسی هیچ زانیارییەکی ڕوون وەدەست نەهاتووە.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *