ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی سەلاح بایزیدی خەڵکی گوندی کانی باغی پیرانشار کە ١١ ڕۆژ پێش ئێستا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسی ناوبراو لە بەر دەست دا نییە.
پێویستە بگوترێ ئەم هاوڵاتیە بێبەش بووە لە هەبوونی پارێزەر و چاوپێکەوتنی ئەندامانی بنەماڵەکەی و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی سەلاح بایزیدی تا ئەم ساتە وەختە سەرکەوتوو نەبوون.
شیاوی باسە تا ساتەوەختی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە پاڵخراوەکانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
ع – ر