مەریوان؛ هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

دووشەممە ٣٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی گوندی دزڵی سەربە شاری مەریوان بەناونیشانی محەممەد حەسەن عەبدی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لەە شارە گوازرایەوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکان هەڵیان کوتاوەتە سەرماڵی ناوبراو دەستبەسەریان کردووە.

شیاوی باسە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەری و جۆری ئەو تاوانەی پەیوەستی کراوە نەزانراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *