دەستبەسەری هاوڵاتییەک لە پیرانشار

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵەکان، سێشەممە ٣١ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتیتەکی خەڵکی گوندی گزگسکی سەربە پیرانشار بەناونیشانی خالید دشمیر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و جۆری ئەو تاوانانەی نراونەتە پاڵی ناوبراو نەزانراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *