لانیکەم حەوت زیندانی کورد لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج ئێعدام کران

ک.م.م.ک:

هەواڵنێری KMMK, ڕایگەیاند لانیکەم ٧ زیندانی لە بەشێکی زیندانی قزڵحەساری کەرەج لە ڕێکەوتی ٢٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی، بەناوەکانی: سەعید گراوەند، شەهاب مەنسووری گراوەند، سەمەد گراوەند، شەریف ئەتیوەند، سیامەک گراوەند، عەینوڵا بەدرینەژاد و موسلیم حەواسی ئێعدام کران.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم زیندانیانە ڕۆژێ پێشتر بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوازرابوون و بۆ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام ئامادە کرابوون.

شیاوی باسە کە ئەم زیندانییە ئێعدام کراوانە هەموویان خەڵکی کوهدەشتن.

شیاوی باسە کە هەواڵی ئێعدامی ئەم هاوڵاتیانە لەلایەن ڕاگەیاندنەکانی ناوخۆ و سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە ڕووماڵ نەکراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *