ک.م.م.ک:
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری KMMK لە ئیلامەوە، ڕۆژی چوارشەممە ١١ی گەلاوێژی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، ٣ بەندکراوی پەیوەندیدار بە تۆمەتی مادە هۆشبەرەکان لە بەندیخانەی حکوومەتی ئێران لە خوڕەم ئاوا (خرمآباد)ناسراو بە پارسیلۆن بە ناوەکانی “محەمەد جەواد ئەکبەری” و “کیانوش تیموری” خەڵکی شاری کۆهدەشت و “شەریف ئەکبەری” خەڵکی نوراباد لە سێدارە دران.
بە پێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان ئەو بەندکراوە ئاماژە پێکراوانە بۆ ماوەی چەند ساڵێک زیندانی کراون و لە لایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپا بوو.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەو ناوانەی ئاماژەیان پێکراوە ڕۆژێک پێشتر گواستراونەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی و ئامادەکاری بۆ جێبەجێکردنی سزاکەیان کراوە.
ع – ر