ئیلام؛ کچێک بانگهێشت کرا بۆ دادگا


ک.م.م.ک:
چوارشەممە ۱ی خەرمانانی ۲۷۲۳ی کوردی، فاتیما شێخی، خەڵکی شاری ئابدانان-ی سەر بە پارێزگای ئیلام، بانگهێشتکرا بۆ لقی ۲ی دادگوستەری حکوومەت لە شارەکە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو به تۆمەتی پشتیوانیکردنی زیندانییە سیاسییەکان و دەستبەسەرکراوەکانی شۆڕشی گەڵ و چالاکی لە تۆرەکۆمەلایەتییەکان ماوەی چەند کاتژمێرێک لەلایەن دادوەرەوە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە و پاشان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.

ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *