هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغدە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

ڕۆژی چوارشەممە ١ی خەرمانانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی وەدەست کەوتوون، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری نەغدە بە ناوی “محەممەد تاهیر حوسێن پوور” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە بە هەڵکوتانە سەر ماڵی کەسەی ئاماژە پێکراوە بەبێ نواندنی بڕیاری دادوەر دەستبەسەریان کرد و گواستیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

پێویستە بگوترێ، تا ساتی نووسینی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتە پاڵخراوەکانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *