ک.م.م.ک
سێشەممە، ٣١ی گەلاوێژی ۲۷۲۳ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “یووسف فەتحیزادە”، خەڵکی شاری بەدرە-ی، سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە، بە بێ نواندنی حوکمی دادەوەری لەماڵەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
تا کاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو هیچ زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
ع. س