ماشەڵڵا کەرەمی باوکی محەممەد مەهدی کەرەمی دەستبەسەرکرا

ک.م.م.ک:

ڕۆژی سێشەممە ٣١ی گەلاوێژی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، ماشەڵڵا کەرەمی باوکی محەممەد مەهدی کەرەمی، ناڕازی ئێعدامکراو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

پێویستی وەبیرهێنانەوەیە کە، محەممەد مەهدی کەرەمی تەمەن ٢٢ ساڵ، خەڵکی بیجاڕ، دانیشتووی شاری کەرەج، لە کاتی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژن، ژیان، ئازادی لە مانگی گەڵارێزانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی دا دەستبەسەر کرا و پاشان تۆمەتبار کرا بە کوشتنی بەسیجێک لە ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی حەدیس نەجەفی دا بە تۆمەتی “گەندەڵی لەسەر زەوی بە ئەنجامدانی تاوانی دژ بە ئاسایشی” نەتەوەیی” سزا درا و ڕۆژی شەممە ١٧ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٢ی سزای لەسێدارەدانی لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە بەبێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵەکەی جێبەجێکرا.

تا ساتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێن و چارەنووسی کەسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *