ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، دووشەممە ٣٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ی کوردی، حەسەن و ماردینی دەرئوفتادە باوک و برای کۆمار دەرئوفتادە لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە پیرانشار و لێپرسینەوەیان لەسەر جێبەجێکرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، حەسەن و ماردین دەرئوفتادە پاش ٢کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کراون.
بەپێی نێزیکبوونەوەی ساڵوەگەڕی کوژرانی حکوومی ژینا ئەمینی و ئەگەری دەستپێکردنەوەی سەرلەنوێی ناڕەزاییە گشتگیرەکان لە ساڵوەگەڕی کوژرانی ناوبراو، دامەزراوە ئەمنییەکان هەوڵ ئەدەن بەهێنانەئارای ترس و سام ڕێگری لە هەر چەشنە جوڵانەوەیەکی ناڕەزایی دەربڕین بگرن.
ق.ش


