دەستبەسەری ٢هاوڵاتی لە مەریوان و جوانڕۆ

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، شەممە ٢٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بەناونیشانی زانا پەروانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
هەروەها هەین ٢٧ی گەلاوێژیش موعین فەقیهی هاوڵاتییەکی ٢٥ساڵ تەمەن خەڵکی جوانڕۆ لە ماڵەکەی خۆی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی هەواڵە، دەستبەسەری ئەم دوو هاوڵاتییە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوو هاتۆتە ئاراوە.

تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتەپاڵ ئەم هاوڵاتییانە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *