سامان یاسین خوازیاری چاوپێکەوتنی پارێزەری هەڵبژێردراو و بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا بەشێوەی ئاشکرا دەکات

ک.م.م.ک:

سامان یاسین(سەیدی) ٢٧ساڵ تەمەن و گۆرانیبێژی ناڕەزایی دەربڕی دەستبەسەرکراوی خەڵکی کرماشان لە نامەیەکی سەرئاوەڵا لە زیندان بە ئاماژەدان بەوەی کاتی نێزیک بوونەوەی دادگایی کردنی هاتووە، خوازیاری چاوپێکەوتنی پارێزەری هەڵبژێرداراوی خۆی، هەروەها بوڕێوەچوونی دادگا بە شێوەی ئاشکرابوو.

لەم نامەیەدا کە ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی گەلاوێژ بڵاو کراوەتەوە، سامان یاسین بە ئاماژەدان بەکاتی بەڕێوەچوونی لێکۆڵینەوە لەو تۆمەتانەی دراونەتەپاڵی لە ١٨ی خەرمانان داوای کردووە کە پارێزەری هەڵبژێرداراوی ناوبراو ئەمیر ڕەئیسیان ق تیمەکەی و لە دەرفەتێکی گونجاو بەرلە دادگا بچێتە ناو دۆسیەکەیەوە و هەلی چاوپێکەوتنی ناوبراو لە گەڵ ڕئیسیان بەر لە کاتی دادگاکەی بێتە ئاراوە.

ئە
گۆرانیبێژە دەستبەسەرکراوە لە درێژەدا خوازیاری بەڕێوەچوونی ئاشکرای دادگای لێکۆڵینەوو لە تۆمەتەکانی بە ئامادەبوونی پارێزەری هەڵبژێردراوی، پارێزەرانی مافی مرۆڤی، هەواڵنێرانی ناوخۆیی، هەرقەها باوکی تووماج ساڵحی، گۆرانیبێژی دیکەی زیندانی کراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *