ک.م.م.ک:
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتووە، چوارشەممە ۲٥ی گەلاوێژی ۲۷۲۳ی کوردی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری جوانڕۆ بە ناوی شارام عەزیزی تەمەن ۲۱ ساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و گواستراوەتەوە بۆ زیندانی دیزلئاوا لە کرماشان.
تا کاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو هیچ زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
ع. س