بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەتەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناوی جەلال سۆهرابی کوڕی کەریم خەڵکی گوندی تاژبان سەربە شاری بانە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران لە سنووری سوورکێوی ئەو شارە بریندار کرا.

بە پێی هەواڵەکە، ئەم کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی شاری بانە کراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *